بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی گشتی دادگەکانی پارێزگای کوردستان بە ئاماژە بە کردنەوەی بازاڕچەی سنووری بانە لە خەرمانانی ئەمساڵ لە هەوڵ و شوێنگیری بۆ کردنەوەی دیکەی بازاڕچە سنوورییەکانی کودستان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: کردنەوەی بازاڕچەی سنووری لە بانە بووەتە هۆی خۆشحاڵی خەڵک.
ناوبراو بە ئاماژە بە هەواڵی خۆشی دەسەڵاتی داد بۆ کۆڵبەرەکان زیادی کرد: بە پێوشوێنگیری دەسەڵاتی داد ڕێگایەکی تایبەت بۆ کۆڵبەرەکانی پارێزگای کوردستان لەبەرچاو گیراوە.
Your Comment